لە نزیک گوندی هیزۆپ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەوە دوو شۆفێر بە سەختی بریندار بوون.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، کاتژمێر 6:15ـی ئێوارە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو بارهەڵگر لە جۆرەکانی ئەتیکۆ و ڤاڵڤۆ لە نزیک گوندی هیزۆپ ڕووی دا.
بەپێی زانیارییەكان، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا هەردوو شۆفێرەکە برینی سەختیان پێگەیشتووە و دەستبەجێ بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ڕێگەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەهۆی پڕبوونیان لە بارهەڵگری بازرگانی و خراپی كوالێتی شەقامەکان، بەردەوام ڕووداوی هاتووچۆی مەترسیداریان تێدا تۆمار دەکرێت.