سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ڕیاز و ئەبها لە عەرەبستانی سعودیەی کرد.
ئهمڕۆ مهسرور بارزانی، سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و بۆردومانکردنی ژێرخانی مەدەنی بە هەموو شێوەیەک قبووڵنەکراوە.
مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی هێرشەکان کرد و هاوسۆزیی حکومەت و گەلی کوردستانی لەگەڵ گەل و سەرکردایەتی شانشینی عەرەبستانی سعودیە دەربڕی.
ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی حکومەت پاش ئەوە دێت کە دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی سعودیە گیانلەدەستدانی 3 کەس و برینداربوونی دهیان کەسی دیکەی لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی ڕیاز و ئەبها لهلایهن حوسییهكانهوه ڕاگەیاند.