سەنعان هەنارەیی، کەسایەتی نزیک لە لاهور تاڵەبانی و بەرەی گەل، دوای ڕفاندن و ئەشکەنجەدانێکی سەخت لە ناحیهی بهستۆڕه، بە برینداری فڕێ درا و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ سهرچاوهیهكی ئاگادار به پایتهخت میدیای ڕاگهیاند، سەنعان هەنارەیی پاش ئەوەی لە نزیک گوندی بانەمانی سەر بە ناحیەی بەستۆڕە بە بێهۆشی دۆزراوەتەوە، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی سپاردووە.
ئهو سهرچاوهیه ئاشكرای كرد، پێشتر ژمارهیهكی نهناسراو نزیكهی 30 جار پهیوهندی پێوه كردبوو و دواتریش لهناكاو بێسەروشوێن ببوو. له كاتی دۆزینهوهی شوێنی ئهشكهنجهدان لە بەشەکانی سەر، سنگ و پشتی بیندراوه و تووشی خوێنبەربوونێكی زۆر ببوو.
پزیشکانی بهشی فریاکەوتنی نهخۆشخانهی ڕۆژئاوای پارێزگای ههولێر به كهسوكارهكهیان ڕاگهیاندووه، لە کاتی گەیاندنیدا پەستانی خوێنی لەسەر سفر بووە و سەرەڕای هەوڵە فریاگوزارییەکان، لە بەرەبەیاندا گیانی لەدەست داوە، هاوکات تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە بۆ پشکنینی توێکاری.
سەنعان هەنارەیی وەک یەکێک لە هەڵسوڕاوە دیارەکانی نزیک لە لاهور تاڵەبانی و بەرەی گەل ناسرابوو، ڕووداوی ڕفاندن و گیانلەدەستدانی کاردانەوەی بەرفراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروست کردووە.