عەبدوڵڵا حاجی مەحموود لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەوە بە مەبەستی مسۆگەرکردنی شایستە دارایییەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە بودجەی ساڵی 2027دا.
ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی فەرمی لە نێوان هەردوولادا ئەنجام درا و تیایدا دۆسیەی مافە یاسایی و دەستوورییەکانی کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی لە ڕەشنووسی یاسای بودجەدا تاوتوێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پێویستە ماف و شایستە دارایییەکانی ئەم توێژە ستەمدیدەیە بە شێوازێکی دادپەروەرانە و جێگیر لە بودجەی گشتیی فیدراڵیدا جێگیر بکرێن.
هاوکات بەدواداچوونی ورد بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە دارایییە کەڵەکەبووەکان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی کەسوکاری شەهیدان کرا.
بهپێی زانیارییهكان، وەزیری دارایی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری دەربڕیوه تاوەکو شایستەکانی ئەم توێژە لە چوارچێوەی یاسادا پارێزراو بن و دووچاری هیچ کۆسپێکی دارایی نەبنەوە.