لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی سەرەکی نێوان زاخۆ و دهۆک، پێنج قوتابی کۆلێژی سەربازیی زاخۆ بریندار بوون.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە کاتی گەڕانەوەی ئەو قوتابییانە بۆ ماڵەوە ڕووی داوە.

 

دەستبەجێ پاش ڕووداوەکە، سەرجەم بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئازادی لە شاری دهۆک کران.

 

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای کردووه‌، سەرجەم ڕێکارە پزیشکییە پێویستەکان بۆ بریندارەکان ئەنجام دراون و لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستی هەموویان جێگیرە.

 

کۆلێژی سەربازیی زاخۆ، كه‌ به‌ 'سازگه‌ی قاره‌مانان'ـی كوردستان ده‌ناسرێت سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە و ساڵانە سەدان ئەفسەر و کادری سەربازی پێدەگەیەنێت، هه‌روه‌ها یەکێکە لە گرنگترین دامەزراوە ئەکادیمی و سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان.