ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێوان دوو بنەماڵەی ناحیەی کەڵک شەڕە تەقە ڕوویدا و بەم هۆیەوە گەنجێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
کەمێک لەمەوبەر د. مەڕوان زراری، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خەبات بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە کوژراوێک و بریندارێک گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەیان.
د. مەڕوان زراری ئاشکرای دەکات، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی عەبدوڵڵا ڕەعد نورەدینە و تەمەنی 20 ساڵە ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە، هاوکات بریندارەکەش ناوی عیماد ئیلهامە و گوللەیەک بەر سەری کەوتووە، بەڵام برینەکەی سەخت نییە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پایتەخت میدیا، ئەوانەی کوژراون و بریندار بوون هیچ پەیوەندییەکیان بە بابەتەکەوە و کێشەی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیەوە نەبووە.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، ڕووداوەکە لە نزیک ماڵی مەلا عەلی کەلەک ڕووی داوە و سەرچاوەکەی بۆ کێشەیەکی نێوان دوو بنەماڵە دەگەڕێتەوە کە ماوەی نزیکەی ساڵێکە سەری هەڵداوە.