سەرۆکایەتیی دەستەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی دەرچووانی ناوی حەجخوازانی 2027 دەکات، تاوەکو سەردانی نووسینگەکانیان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، دوا مۆڵەت بۆ تەواوکردنی مامەڵەکان ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، ڕێکەوتی 15ی تشرینی یەکەمی 2026 دەبێت.

بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی حەج و عومرە ئاماژەی بەوە دا، هەر هاووڵاتییەک تا ئەو بەروارە مامەڵەکانی تەواو نەکات، خۆی بەرپرس دەبێت لە لەدەستدانی مافی سەفەرکردنی بۆ فەریزەی حەج.

دەستەکە پێداویستی و مەرجەکانی تەواوکردنی مامەڵەکانی بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

1.کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگی کارت و پاسپۆرتی نیشتمانی.
2.کۆپییەک لە ژمارەی دیجیتاڵیی بایۆمەتری.
3.ئامادەبوونی کەسەکە خۆی لە نووسینگەی حەج و عومڕە.
4.هێنانی بڕی 600,0000 (شەش ملیۆن) دیناری عێراقی وەک گوژمەی یەکەم.