سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر له ئاگادارییەکی بەپەلەدا کڕین و فرۆشتنی به زەویی فەرمانبەران و زەویی کارتەکانهوه قهدهغه كرد و به نایاسایی ناو برد.
ئەمڕۆ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، تا ئەو کاتەی سەرجەم ڕێکارە یاسایییەکانی تۆمارکردن و وەرگرتنی وێنەی تۆماری سەربەخۆ تەواو نەبێت، هەر مامەڵەیەکی کڕین و فرۆشتن بە زەویی فەرمانبەران پێچەوانەی یاسایە.
شارەوانی هەولێر ڕوونی کردووەتەوە کە دوای تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکان، زەوییەکە دەبێتە موڵکی سەربەخۆی فەرمانبەر و تەنیا لەو کاتەدا مافی مامەڵەپێوەکردن و فرۆشتنی دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، مامەڵەکردن بەو زەوییانەی هێشتا بە شێوەی کارت ماونەتەوە، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەی گەورەی کۆمەڵایەتی و یاسایی بەهۆی دەستاودەستکردنی نایاسایی زەوییەکانەوە.
شارەوانی هۆشداری دەداتە سەرجەم نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە کە لەم جۆرە مامەڵە بێبنەمایانە بەدوور بن، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیاری یاسایی دەبن.
له كۆتاییدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دڵنیایی به فهرمانبهراندا، كه کارکردن لەسەر قۆناغەکانی داهاتوو بەردەوامە تاوەکو سەرجەم فەرمانبەرانی شایستە زەوییەکانیان بە شێوەیەکی فەرمی پێ دەدرێت.
بهپێی زانیارییهكان، ئەم ڕێکارانە پاڵپشت بە بڕیاری سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی لە 27ی ئاداری 2024 و ڕێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2024 تایبەت بە مەرج و قۆناغەکانی دابەشکردنی زەوی جێبەجێ دەکرێن.
ئهمه لهكاتێكدایه، لە کۆی 82 هەزار فەرمانبەر لە سەنتەری شاری هەولێر کە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانیان بۆ دەرچووە، تا ئێستا لە 8 قۆناغدا 55 هەزار فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بوون.