زیاتر لە ساڵێکە لاهور تاڵەبانی و پۆڵاد تاڵەبانی لە زینداندان، بەرەی گەل جەخت لەسەر ئازادکردنی بێ مەرجی سەرۆکی قەوارەکەیان لەلایەن سەرۆکی یەکێتییەوە دەکاتەوە.

 

کەمێک لەمەوبەر بەرەی گەل ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمان بڵاوکردەوە و تیاییدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەم بارودۆخەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەرێمی کوردستان نەخراوەتە سەر بارێکی تەواو سەقامگیر، ڕێکخراوی نیشتمانی و دەستووری، بۆ ئەوەی خەڵکی هەرێم بە متمانەیەکی قووڵ و بێ ترس ژیان بەسەر ببرێن.

بەرەی گەل لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان باسی لەوە کرد، بۆ چارەسەری تەواوی ئاڵەنگارییەکان ڕێگەچارەی کۆتاییهاتن بە مەترسییەکان لەوەدا دەبیننەوە، بە زووترین کات هەرێمی کوردستان بخرێتە قۆناغێکی ڕاگوزەری ڕاستکردنەوە، کێشە سیاسییەکان سفر بکرێنەوە، هەرێم لە بۆشایی یاسایی دەرباز بێت و حکومەت پێکبهێنرێت بەبێ کێشە و ڤیتۆ دروستکردن لەسەر ئەم هێز و ئەو هێز.

لەبەشێکی ڕاگەیەندراوەکەی بەرەی گەل هاتووە، ئازادیی کاری سیاسی بۆ تەواوی هێز و کەسە سیاسییەکان فەراهەم بپڕێت، دادگاکان بە دوور بگیرێن لە هەژموون و دەستوەردانی کەسی و حیزبی بۆ مەرامی تەسفیە حیساباتی سیاسی بەکار نەهێندرێن.

لە کۆتاییدا بەرەی گەل داوا لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات، بە بێ مەرج و دواخستن لاهور تاڵەبانی، سەرۆکی قەوارەی بەرەی گەل و هاوڕێکانی ئازاد بکرێن و قەرەبووی زیانە مادی و مەعنەوییەکانیان بکرێتەوە.