وەک هەڵوێستێک بەرامبەر بە بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار، لە پەرلەمانی عێراق هەڵمەتێک بۆ کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتاران بە مەبەستی بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەستی پێکردووە.

ڕۆژی سێشەممە 6ـی 10ـی 2026، ئەنجوومەنی وەزیران بەهەماهەنگی بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بە دەستکاریکردنی نرخی فەرمی دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار شڵەژان و نائارامی لە بازاڕەکاندا لێکەوتووەتەوە و نیگەرانی و ناڕەزایەتییەکی زۆری لای هاووڵاتییان دروستکردووە.

لای خۆیەوە، پەرلەمانتاران هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ لێپرسینەوە لە بەرپرسانی دارایی و پاڵپشتیکردنی دواکارییەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندی.