بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر مۆڵەتی 5 ڕۆژ دەداتە سەرجەم بریکارەکانی خۆراک بۆ گەڕاندنەوەی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتییان.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر لە ئاگادارییەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، پێویستە هەر بریکارێک كه ئهگهر کارتی سووتەمەنی هاووڵاتییانی لەلا مابێت، دهبێت تا ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 11ی 10ی 2026 بیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی.
ئەم بڕیارە کارتەکانی نەوت، بەنزین و غاز دەگرێتەوە کە بە هەر هۆکارێک بێت تا ئێستا لەلای بریکارەکانی خۆراک لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستیان بەسەردا گیراوە یان وەرنەگیراونەتەوە.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، دوای تەواوبوونی ئەم مۆڵەتە پێنج ڕۆژەیە، هەر کارتێکی سووتەمەنی لەلای بریکارەکان بمێنێتەوە دەبێت دەستبەجێ ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەخت دەکاتەوە کە دوای وادەی دیاریکراو، کارتە ماوەکان ڕاستەوخۆ دەگەیەندرێنە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی نەوت و کانزاکانی هەولێر.
ئەم هەنگاوە لە پێناو پاراستنی مافی هاووڵاتییان و دڵنیابوونەوەیە لە گەیشتنی بەشەسووتەمەنی زستانە و بەنزین بە سەرجەم خێزانەکان پێش دەستپێکردنی دابەشکردن.