مۆیسیس کایسیدۆ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی چێڵسی، لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلە ئۆدییەکەیدا بە بەهای 160 هەزار پاوند، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی یاسایی شۆفێریکردنەوە بە تاوانبار ناسێنرا و سزا درا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی 'زە سەن'، کایسیدۆی تەمەن 24 ساڵ کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئیکوادۆرە، لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆدی RSQ8 لە نزیک یاریگای ڕاهێنانی چێڵسی لە کۆبهام لە هەرێمی سووری، لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیراوە.
دادگا بەهۆی ئەم سەرپێچییەوە کە لە نیسانی 2025دا ڕووی داوە، بە بڕی 1,444 پاوند سزای دارایی بەسەردا سەپاندووە، هاوکات 8 خاڵی سزایی لەسەر مۆڵەتەکەی تۆمار کردووە؛ ئەمەش یاریزانەکەی لە قەدەغەکردنی شۆفێریکردن نزیک کردووەتەوە. ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ناوبراو هەفتانە 250 هەزار پاوند مووچە وەردەگرێت.
کایسیدۆ لە ساڵی 2023دا لە یانەی برایتنەوە بە گرێبەستێکی 115 ملیۆن پاوەندی ڕووی لە چێڵسی کرد، بەڵام لەم وەرزەدا بەهۆی تووشبوونی بە پێکان، تا ئێستا تەنیا 14 خولەک بەشداریی لە یارییەکاندا کردووە.
کایسیدۆ منداڵی بچووکی خێزانێکە کە لە 10 خوشک و برا پێک هاتوون، و زۆرجار سەردانی شارۆچکەی سانتا دۆمینگۆ—کە زێدی خۆیەتی—دەکاتەوە، تا لەگەڵ دانیشتووانی ناوچەکەدا یاری بکات و کات بەسەر ببات.