وەزیری دارایی لەسەر هەڵوێستی خۆی و دەستلەکارکێشانەوەکەی سووره و وهزارهتی دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستانیش زانیاری نوێ لهبارهی لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول و ڕەوانەكردنی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرا كرد.
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، وەزیر پێش دەستلەکارکێشانەوەکەی سەرجەم کارە فەرمییەکانی تاوەکوو 29ی ئەیلوول جێبەجێ کردووە، لە نێویاندا ڕەوانەکردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا.
بهپێی ڕوونكردنهوهكه، وەزیری دارایی پێش پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی، لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی واژوو کردووە و هۆکار نەبووە بۆ دواکەوتنی پرۆسەکە.
وەزارەتی دارایی جەخت دەکاتەوە، وەزیری دارایی بە هیچ شێوەیەک هۆکار نەبووە بۆ دواکەوتنی مووچە و تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش ڕێکارەکانی پەک نەخستووە.
لە بەشێکی دیکەی ڕوونكردنهوهكهدا هاتووە، وەزیر لەسەر بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی خۆی سوورە و لە دوای 29ی ئەیلوولەوە هیچ ئەرکێکی فەرمیی لەو پۆستەدا ئەنجام نەداوە و لە داهاتووشدا ئەنجامی نادات.
پێشتر ئاوات شێخ جەناب، وهزیری دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان بەهۆی هەڕەشە و دەستێوەردانی ئیدارەی سلێمانی لە کاروباری فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دهستلهكاركێشانهوهی خۆی له پۆستهكهی ڕاگهیاند