لە قەزای بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، گەنجێکی لەدایکبووی ساڵی 2005 بە دەستڕێژی گولـلەکوژرا و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێکرد.
ئهمڕۆ كهیفی مهلا حهسهن، پهیامنێری پایتهخت میدیا له ههولێر ڕایگهیاند، کەمێک پێش ئێستا لە ناو بازاڕی بنەسڵاوە، تەقە لە گەنجێک بە ناوی محەممەد شێرزاد کراوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
بەپێی زانیاریی شایەتحاڵەکان كه قسهیان بۆ پایتهخت كردووه، لە کاتی گەڕانەوەیدا چەند چەکدارێک لە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە ڕێگەیان لەو گەنجە گرتووە و دەستڕێژی گولـلەیان لێ کردووە، بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە بە سەری، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
تەرمی قوربانییەکە ڕەوانەی پهیمانگهی پزیشکی دادی هەولێر کراوە، هاوکات کەسوکار و دراوسێکانی ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو گەنجێکی هێمن بووە و هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی پێشوەختەی نەبووە.
هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی هەڵاتوو کردووەتەوە.