بهشێوهیهكی فهرمی وهزیری دارایی هۆكاری دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و وهڵامی دهنگۆكانی دایهوه. ئهو هۆکارەکەی بۆ دەستێوەردانی نەرێنی و هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی گەڕاندەوە.
ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیدا بۆ ڕای گشتی بڵاویکردەوە، دەستلەکارکێشانەوەکەی هیچ پەیوەندییەکی بە داکۆکیکردن لە بەڕێوەبەری خانووبەرەی میریی سلێمانی نییە، بەڵکو بەهۆی هەڕەشە و دەستێوەردانی ئیدارەی سلێمانییە لە کاروباری فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی.
وەزیری دارایی ئاشکرای کرد کە لە ڕێکەوتی 29ی 9ی 2026 بە ڕێگەی نائاسایی و هەڕەشەکردن لەلایەن کۆماندۆ، دژەتیرۆر و ئاسایشەوە، گشتاندن بۆ فەرمانگەکانی سنووری سلێمانی کراوە کە هەر فەرمانبەرێک پابەندی بڕیارەکانی وەزارەتی دارایی بێت سزای دارایی و ئابووری دەدرێت.
سەبارەت بە دۆسیەکانی گەندەڵیی بەڕێوەبەری خانووبەرەی میری، وەزیری دارایی ڕوونی کردەوە کە لە پێنج دۆسیەکە، دووانیان هی ساڵانی 2009 و 2010ـن و سێیەمیشیان لەسەر کرێی زەوییەکە و دۆسیەی پێنجەمیشیان لە ساڵی 2025 لە دادگا داخراوە.
ئاوات شێخ جەناب لە ساڵی 2019ـهوه لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی وەزیری دارایی و ئابووری لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبات.
دهقی بڵاوكراوه:
