لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ گەشتی حەج، ناوی سەرکەوتووانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تیروپشکەوە دیاری دەکرێت و ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شێخ وریا مەولانا خالید بالیسانی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە بە وەکالەت ڕایگەیاند، کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ پرۆسەی تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
به گوته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی حەج و عومرە، پرۆسەکە تایبەت دەبێت بە دەستنیشانکردنی ناوی تەواوکەری حاجیانی ساڵی 2027 و سەرجەم حاجیانی ساڵی 2028.
ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەی تیروپشکەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ هاووڵاتیان پەخش دەکرێت تا هەموو لایەک لە بەڕێوەچوونی شێوازی تیروپشکەکە دڵنیا بن.
ئه‌مساڵ لە هەرێمی کوردستان هەزاران هاووڵاتی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج ناوی خۆیان به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین و له ڕێگه‌ی ئه‌په دیجیتاڵییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرد.