زنجیرە مارکێتەکانی تیم مارت لە هەڵمەتێکی نیشتیمانیدا گەورەترین داشکاندن لە ژێر ناوی "داشکانی سپی تیم مارت" رادەگەیەنێت و کاتی دەستپێکردنی ئەم داشکانە ئاشکرا دەکات.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە زنجیرە مارکێتەکانی تیم مارت بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، سبەی تیم مارت کاتی دەستپێکی "داشکانی سپی تیم مارت" دیاری دەکات و زیاتر خەڵکی کوردستان لە چاوەڕوانیدا ناهێڵێتەوە.
ئەو سەرچاوەی زنجیرە مارکێتی تیم مارت ئاشکرای کرد، ئەو هەڵمەتە نیشتیمانییەی تیم مارت دەیکات، لە مێژووی بازاری کوردستان و جیهان نەکراوە و ئامانج لێی، خزمەت گەیاندنە بە خەڵکی کوردستان.
ئەم داشکاندنەی تیم مارت، سەرتاسەری شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سبەی پێنج شەممە، زنجیرە مارکێتی تیم مارت وردەکاری تەواو لەسەر ئەم هەڵمەتە دەخاتەڕوو.