بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە ئەو 1600 هاووڵاتییەی بەهۆی هەڵەی فۆڕمەکانیانەوە ئاگادارییان بۆ نێردراوە و چاکیان نەکردووە، بەپێچەوانەوە ناوەکانیان ناچێتە نێو تیروپشکی فەرمییەوە.
ئەمڕۆ کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕەی کوردستان بڵاوی کردەوە، زیاتر لە 1600 هاووڵاتی کە خۆیان بۆ حەج ناونووس کردووە کەمکوڕی لە فۆڕمەکانیاندا هەیە و نامەی ئاگادارکردنەوەیان پێ گەیشتووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەداوەتەوە و کێشەکانیان چاک نەکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومڕە دووپاتی دەکاتەوە کە چەند ڕۆژێکی کەم لەبەردەستدا ماوە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان، و پاش ئەو وادەیە سیستەمی پێداچوونەوە دادەخرێت.
ئهو گوتەبێژه داوا دەکات هاووڵاتییان لە ڕێگەی هەژمارەکانیانەوە لە کوردپاس (KRDPass) بچنەوە نێو فۆڕمەکانیان تاوەکو ناوەکانیان لە تیروپشک بێبەش نەکرێت، هاوکات ناوی ئەو مامۆستایانەی ئایینیشی ڕاگەیاند کە وەک ڕێبەر بۆ حەجی ساڵی 2027 و بە شێوەی یەدەک ناویان دەرچووە.