تەرمی ئەو مێردمنداڵەی لە شەڕەکەی نێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و چەکدارانی داعش لە پردێ بێسەروشوێن ببوو، لە نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری کەرکووک دۆزرایەوە، هاوکات کەسوکارەکەی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی سهردانی پزیشكی دادییان كرد.
ئهمڕۆ محهممهد وههاب، پهیامنێری پایتهخت میدیا له كهركووک ڕایگهیاند، تەرمی محەممەد هێمن لە پزیشکی دادی نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادی دۆزرایەوە، كهسوكارهكهی بۆ وەرگرتنەوەی تهرمهكهی گهیشتوونهته بهردهم پزیشكی دادی و نیگهرانییهكی زۆرییان ههیه، لەبەر ئەوەی هێزە ئەمنییەکان بە ناوی چەکداری داعش ڕادەستی نەخۆشخانەیان کردووە.
کەسوکاری مێردمنداڵەکە بۆ پایتهخت میدیا قسهیان كردووه و جهختییان لهوه كردهوه، كه کوڕەکەیان هیچ پەیوەندییەکی بە ڕێکخراوی داعشەوە نەبووە و بە هەڵە لە لایەن دەزگای دژەتیرۆری عێراقەوە کوژراوە و ئێستاش دەیانەوێت وەک تیرۆریست لە قەڵەمی بدەن.
بە گوتەی خزمێکی قوربانییەکە، مێردمنداڵەکە بە گولـلەی چەکی قورس بەشێکی سەری پێوە نەماوە و تەرمەکەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانە نەناسراوەتەوە، دواجاریش تەنیا لە ڕێگەی جلوبەرگەکەیەوە ناسراوەتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026، لە ئەنجامی پێکدادانێک لەنێوان هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش لە سنووری نێوان کەرکووک و پردێ، دوو چەکداری داعش و مێردمنداڵێک کوژران و دووی دیکەش دەستگیر کران، هەر لەو شەڕەدا محەممەد هێمن بێسەروشوێن ببوو.