ئامارەکان دەریدەخەن لە زیاتر لە 5 وڵات ژمارەی ئافرەتان لە پیاوان زیاترە، ئەمەش بەهۆی شێوازی ژیانکردنی پیاوان و زوو تووشبوونیان بە نەخۆشییە.
دەستەی ئاماری ناوەندیی لاتیڤیا ئاشکرای دەکات، ئامارەکانی ژمارەی ئافرەتان بەرامبەر بە پیاوان لە ساڵی 2025 لە کۆی نزیکەی 1 ملیۆن و 857 هەزار دانیشتوو، 53.7% ئافرەتە و 46.3%ـیشی پیاوە، واتە بۆ هەر 100 پیاوێک 116 ئافرەت بوونی هەیە.
هۆکاری سەرەکیی ئەم جیاوازییە لە لاتیڤیا درێژتربوونی تەمەنی ژنان و مردنی زووتری پیاوانە، بەتایبەتی لە تەمەنە بەرزەکاندا ئەم جیاوازییە زۆرتر دەبینرێت، هەروەها شێوازی ژیان، تەندروستی و ڕێژەی بەرزی مردنی پیاوان لە تەمەنەکانی ناوەڕاستدا بەشێکن لە هۆکارەکان.
جیا لە لاتیڤیا، چەندین وڵاتی دیکە لە ئەورووپا و کیشوەرەکانی دیکە هەمان بارودۆخیان هەیە، لەوانە:
1. مۆڵداڤیا: 54.0%
2. ئەرمەنستان: 53.6%
3. ڕووسیا: 53.6%
4. ئۆکراینا: 53.5%
5. بێلاڕووس: 53.4%
6. لیتوانیا: 53.3%
7. ئەستۆنیا: 52.9%
لە بەرامبەردا، لە هەندێک وڵاتی دیکەدا ژمارەی پیاوان لە ژنان زیاترە، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی کە بەهۆی کۆچکردنی ژمارەیەکی زۆری پیاوان بۆ کار، هاوسەنگیی ڕەگەزیی دانیشتووانی تێیاندا گۆڕاوە، لەوانە قەتەر، ئیمارات، بەحرەین، کوێت، عومان و سعودیە.