قوتابییانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە سەرجەم بەشەکانییەوە لە نێوان درێژەدان بە دەوامی ئاسایی یان بەشداریکردن لە سیستمی هەوڵەکاندا سەرپشک دەکرێن.

 

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ئەو قوتابییانەی لە ساڵی خوێندنی 2025–2026 لە یەک یان دوو مادە دەرنەچوون، لە ساڵی خوێندنی 2026–2027 تەنها لەو مادانەدا تاقیکردنەوە دەکەنەوە و پێویست ناکات هەموو ساڵەکە لە سەرجەم بابەتەکاندا دووبارە بخوێننەوە.

 

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕوونیکردووەتەوە، نمرەی ئەو مادانەی قوتابی لێیان دەرچووە وەکو خۆیان دەمێننەوە و لە تاقیکردنەوەکانی وەرزی و نیوەی ساڵیش دەبەخشرێن.

 

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە هاتووە، ئەم بڕیارە قوتابییانی تاقیکردنەوەی دەرەکی و ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا سوودیان لەم سیستەمە وەرگرتووە. 

 

لە کۆتایی دا وەزارەتی پەروەردەی عێراق، دوا مۆڵەتی بۆ تۆمارکردن ڕۆژی 1ی کانوونی یەکەمی 2026 دیاری کردووە.