بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە واژۆ کرا و پایتەخت میدیا وادەی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات.

 

کەمێک لەمەوبەر زیرەک زێباری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پایته‌خت میدیای ڕاگەیاند، لە ئێستادا ڕێکارەکانی ناردنی مووچە و تەمویلکردن لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ بانکی ناوەندی دەستیان پێکردووە.

 

زیرەک زێباری ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی پێویستبوونی کات بۆ ڕێکارە کارگێڕییەکان، بە ئەگەرێکی زۆرەوە سبەی تەواوی مامەڵەکان تەواو نابن و خەرجکردن و ناردنی پارەکە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی 23ی ئابی 2026 بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی هەشتی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.

 

هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگانە پێویستی بە 942 ملیار و 845 ملیۆن دینار هەیە، بەڵام چەند مانگێکە بەهۆی نەگەڕاندنەوەی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا، وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە بڕی لێبڕین جێبەجێ دەکات و تەنیا 841 ملیار دینار ڕەوانە دەکات.