لە خواردنگەیەکی سێمێل جۆرە گۆشتێکیان پێشکەش بەخەڵک کردووە، کە تایبەت بووە بە خواردنی سەگ لە شەڵتەرەکاندا.
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان هاووڵاتی لە سنووری پارێزگای دهۆک تووشی ژەهراویبوون ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوون، لێژنەی بەدواداچوونی قائیمقامیەتی قەزای سێمێل بڕیاری داخستنی خواردنگەیەکی لە سنووری قەزاکەدا.
ئەنجامی پشکنینەکان دەریانخستووە، ئەو گۆشتەی لە خواردنگەکە بۆ ئامادەکردنی خۆراک بەکارهێنراوە، ئەو گۆشتەیە کە بۆ خواردنی سەگەکان لە شەڵتەرەکاندا تەرخان کراوە و بە هیچ شێوەیەک بۆ خواردنی مرۆڤ گونجاو نەبووە.
قائمقامیەتی قەزای سێمێڵ جەختی کردووەتەوە، ڕێکاری تووندی یاسایی بەرامبەر خاوەن خواردنگەکە دەگیرێتە بەر.