بەشە بەنزینی نۆڕمالی حكومی لە سنووری قەزای بەحركە زیادەكرێت و لە سبەی یەکشەممەوە، سێ بەنزینخانەی سنوورەکە، دەست بە دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری دەکەن.
شاخەوان سەدیقەسۆر، قایمقامی قەزای بەحرکە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر ڕەزامەندیداوە لەسەر زیادكردنی ژمارەی بەنزینخانەكان لە سنووری قەزای بەحرکە و لەمەودوا لە سێ بەنزیخانە بەنزینی 750 دیناری دابەشدەكرێت.
قایمقامییەتی قەزای بەحركە هاووڵاتیانی ئاگاداردەكاتەوە بۆ بەیانی ڕۆژی یەكشەممە (6ـی ئەیلوولی 2026) لە هەر سێ بەنزینخانەكانی (بەحركە، گەردی، هاوڕێ) بەنزینی 750 دیناری دابەشدەكرێت و قایمقامیەت بەدواداچوون دەكات بۆ بەنزینخانەكان كە ئەو بەشە بەنزینەی بەدەستیان دەگات بەشێوەیەكی شەفاف و یەكسان بەسەر هاووڵاتییان دابەشبكرێت.