بێن شێلتۆنی تەمەن 23 ساڵ بە پاڵپشتی هاندەران و خاکی خۆیەوە دەچێتە ناو یارییەکە. شێلتۆن هەوڵ دەدات بڕیار لەسەر مێژوویەکی نوێ بدات و ببێتە یەکەم یاریزانی ئەمریکی دوای ئاندی ڕۆدریک (لە ساڵی 2003وە) کە بتوانێت ناسناوی ئەم پاڵەوانێتییە لە ئەمریکا بهێڵێتەوە. جگه لەوەش، گەیشتنی بەم قۆناغە وەک یەکەم یاریزانی ئەفریقی/ئەمریکی دوای ئارسەر ئاش (1972) لەم پاڵەوانێتییەدا، ورە و ئیرادەیەکی دوو هێندەی پێبخشیوە بۆ بردنەوەی نازناوەکە.
ساشا زڤێریڤ؛ ڕاوکردنی دووەم گراندم سڵام
لە لایەکی دیکەوە، زڤێریڤی ئەڵمانی بە ئەزموونێکی گەورەوە ڕووبەڕووی ئەم تەحەدییە دەبێتەوە. زڤێریڤ، کە یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی جیهان، بە ئامانجی بەدەستهێنانی دووەم نازناوی گراندم سڵام لە کاروانی وەرزشیدا دێتە نێو یاریگاوە. ئەو دەیەوێت بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی یارییە گەورەکان و لێدانە بەهێزەکانی، ڕێگە لە گەنجە ئەمریکییەکە بگرێت و ناسناوەکە بباتەوە بۆ ئەڵمانیا.
شەڕی خێرایی و سێرڤە بەهێزەکان
چاودێران پێشبینی دەکەن یارییەکە یەکێک بێت لە بەهێزترین و سەرنجڕاکێشترین یارییەکانی وەرزەکە، بەپێی ئەوەی هەردوو یاریزان بە سێرڤی خێرا و ئاستی جەستەیی بەرزیان ناسراون. شێلتۆن بە جۆش و خڕۆشی گەنجانە و پاڵپشتی هاندەران یاری دەکات، لە کاتێکدا زڤێریڤ هێمنی و تاکتیکی پشوودرێژانە بۆ ڕاگرتنی ڕیتمی یارییەکە بەکاردەهێنێت.
ئایا شێلتۆن خەونی ئەمریکییەکان دەهێنێتە دی، یاخود زڤێریڤ دووەم نازناوی گراندم سڵام لە مێژووی خۆیدا تۆمار دەکات؟