وەزارەتی نەوتی عێراق، نرخی بەنزینی ئاساییی حکومی لە 450 دینارەوە بۆ 750 دینار بەرز كرده‌وه و سەرجەم بەرهەمە نەوتییەکانی تری گران کران و گۆڕانكارییه‌كه ته‌نیا فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت ده‌گرێته‌وه.
ئەمڕۆ بەڵگەنامەیەکی فەرمیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان (لقی بەسرە) بڵاو کرایەوە کە تێیدا خشتەی نوێی نرخی سووتەمەنی ئاراستەی کۆمپانیای نەوتی بەسرە و بەنزینخانەکان کراوە.
بەپێی بەڵگەنامە فەرمییەکە، لیترێک بەنزینی نۆڕماڵ بووەتە 750 دینار، بەنزینی موحەسەن بۆ 1000 دینار و بەنزینی سووپەریش بۆ 1250 دینار دیاری کراوە.
لە بەشێکی تری بڕیارەکەدا هاتووە کە نرخی یەک لیتر لە هەریەکە لە نەوتی سپی و گازوایل (گاز) بۆ 1000 دینار زیاد کراوە و داوا کراوە بڕیارەکە لە سەرجەم وێستگەکان جێبەجێ بکرێت.
به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی عێراق، ئەم بەرزکردنەوەیە ته‌نیا فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت ده‌گرێته‌وه و په‌یوه‌ندی به هاووڵاتییانه‌وه نییه.
