لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ڕووداوی گیان له‌ده‌ستدانی كچێكی 21 ساڵان له‌ هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری ڕاگه‌یاند و زانیاری ورد ئاشكرا ده‌كات.

 

ئەمڕۆ لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان له‌ بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگه‌یاند، ئەو نەخۆشخانەیەی نەشتەرگەریی گیانسپاردنی نەخۆشەکەی تێدا کراوە، بەشی چاودێریی چڕی لە ژێر نۆژەنکردنەوەدا بووە.

 

سەندیکای پزیشکان داوای لێکۆڵینەوە دەکات کە چۆن و بە چ مۆڵەتێک لەو بارودۆخەدا ڕێگە بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دراوە، داوای لە لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش کرد کار لەسەر ڕێنمایی (یەک پزیشک بۆ یەک نەخۆشخانە) بکاتەوە چونکە ئەمە خزمەت بە کەرتی تەندروستی ناکات.

 

بەپێی به‌یاننامه‌ی سەندیکاکە، ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی ئەنجام داوە پسپۆڕە و خاوەنی بەرزترین بڕوانامەیە و مۆڵەتی فەرمیی هەبووە. سەندیکای پزیشکان داوای کرد لێژنەی پسپۆڕ بە بەشداریی دادگا و پزیشکی دادی لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە بکەن.