دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا داواکارییەکی محەممەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی ڕاستەوخۆ دژی حوسییەکان لە یەمەن ڕەت کردەوە.

 

ئەمڕۆ ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لەسەر زاری دوو بەرپرسی وڵاتەکەی بڵاوی کردەوە، محەممەد بن سەلمان لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیدا داوای لە ترەمپ کردووە فەرمانی هێرشکردنە سەر حوسییەکان دەربکات، بەڵام ترەمپ داواکەی پەسەند نەکردووە.

 

ئەم داوایەی ڕیاز دوای ئەوە هات کە چەکدارانی حوسی توانییان دەست بەسەر شار و بەندەری ستراتیژیی موخادا بگرن و بەرەو گەرووی بابولمەندەب پێشڕەوی بکەن؛ هه‌روه‌ها كه‌مێک له‌مه‌وبه‌ر توانییان كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تی گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب بكه‌ن.

 

بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بە سعودیەیان ڕاگەیاندووە کە لە ئێستادا ئامانجی سەرەکیی واشنتن جەختکردنەوەیە لەسەر ئێران و گەرووی هورمز و نایانەوێت بەرەیەکی نوێی شەڕ لە یەمەن بکەنەوە.

 

هاوکات ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا جەختی کردەوە کە لە هێرشکردنە سەر ئێران پەشیمان نییە و پێشبینی دەکات جەنگەکە دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس لە مانگی تشرینی دووەم کۆتایی پێ بێت.