دانیشتووانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سبەی شەممە بۆ ماوەی 6 کاتژمێر بێ کارەبا دەبن.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ڕۆژی شەممە 12ی ئەیلوولی 2026 لە کاتژمێر 4:00ی بەیانی تا 10:00ی بەیانی، پێدانی کارەبای نیشتمانی لە سنووری دهۆک و زاخۆ بە تەواوی ڕادەگیرێت.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هۆکاری بڕانی کارەبا دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی تەواوکاریی چاکسازی لەسەر هێڵەکانی گواستنەوەی 132 کەی ڤی لە نێوان هەولێر و دهۆکدا.

 

وەزارەت جەختی کردووەتەوە کە ئەم هەنگاوە لە پێناو پاراستن و بەردەوامیدان بە جێگیریی تۆڕی نیشتمانیی کارەبا ئەنجام دەدرێت و سوپاسی تێگەیشتنی هاووڵاتییان و هاوبەشانی کارەبا دەکات.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێڵەکانی گواستنەوەی وزە لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی گوشاری بەکارهێنانەوە، پێویستیان بە چاکسازیی تەکنیکی هەیە بۆ ڕێگریکردن لە کوژانەوەی گشتیی تۆڕەکە.