ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە بە فەرمیی ساڵنامەی ساڵی خوێندنی 2026 - 2027ی پەسەند کرد و ڕۆژی دەستپێکی پڕۆسەی خوێندنی یەکلا کردەوە.
ئەمڕۆ پەیمان خواجە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیاری دا بە پەسەندکردنی ساڵنامەی خوێندنی 2026 - 2027.
بەپێی وتەی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژی یەکشەممە 20ی 9ی 2026 وەک یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاری کراوە.