سەرۆکی ئەمریکا بڕی 45 هەزار دۆلار وەک دیاری پێشکەش بە یەکێک لە ڕاوێژکار و یاریدەدەرە نزیکەکانی دەکات.
ئەمڕۆ میدیای واشنتوون پۆست ئاشکرای کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕی 45 هەزار دۆلاری وەکو دیاری بە ناتالی هارپ، یاریدەدەری جێبەجێکاری ترەمپ، لەگەڵ دوو کارمەندی دیکەی کۆشکی سپی بە ناوی مارگۆ مارتین و چامبەرلین هاریس بەخشیوە.
ناتالی هارپ کە لە خولی دووەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا هەمیشە لە نزیکییەوە دەبینرێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ترەمپ بەڕێوە دەبات، مووچەی ساڵانەی دەگاتە 150 هەزار دۆلار، هاوکات وتەبێژێکی کۆشکی سپی بەرگری لەم کارەی سەرۆکی ئەمریکا کرد و ڕوونی کردەوە کە پێدانی دیاریی جەژن بە هاوکاران و کەسە نزیکەکان یەکێکە لە کارە نەریتییەکانی ترەمپ و هیچ پەیوەندییەکی بە ئەرکە فەرمییەکانیانەوە نییە.
لە مێژووی سیاسەتی ئەمریکادا، پێدانی دیاری بە کارمەندانی باڵای کۆشکی سپی هەمیشە لەژێر چاودێریی توندی یاسایی و ئەکادیمیدا بووە بۆ ئەوەی ڕێگری لە تێکەڵبوونی بەرژەوەندییەکان بکرێت، سەرەڕای ئەوەی یاساکان هەندێک ڕێگەدان بۆ دیاریی تایبەت دەهێڵنەوە.