بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەولێر دەکرێتەوە، کە ئامانج لێی دروستکردنی پەیوەندیی ئابووریی بەردەوامە.

 

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بەشداریی 300 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە 12 وڵاتی جیاوازەوە، حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرە (ئینڤێست ئێکسپۆ 2026)ی لە هۆڵی پێشانگاکانی پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر دەکاتەوە.

 

پێشانگاکە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان ڕێکخراوە و لە 9ـی 9ـی 2026تاوەکو 12ـی 9ـی 2026 بەردەوام دەبێت، بە یەکێک لە هەنگاوە دیارەکانی کابینەی نۆیەم دادەندرێت لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و ڕاکێشانی کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان.