لە سبەی شەوەوە بڕیاری ڕێکخستنی کاتی کردنەوە و داخستنی نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای دەربەندیخان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەسەر داوای نوێنەرانی نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو و دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئامانج محەمەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان، بڕیاری ڕێکخستنی کاتی کردنەوە و داخستنی نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە دیدارێکدا، نوێنەرانی نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو داوایان کرد هاوشێوەی کارەکانی تر (لەوانەش سەرتاشخانەکان)، کاتی کارکردنیان بڕێک ڕێک بخرێت تاوەکو کاتێکی گونجاویان لە شەودا بۆ پشوودان هەبێت.
لای خۆیەوە قایمقامی دەربەندیخان، لێژنە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان.
بەپێی ڕاگەیەندراوی قائیمقامیەتی دەربەندیخان، بڕیارەکە لە سبەی شەوەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرجەم نووسینگەکان لێی ئاگادار کراونەتەوە.
قائیمقامی دەربەندیخان داوا لە خاوەن نووسینگەکان دەکات، پابەندی تەواوی بڕیارەکە بن لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و ڕێکخستنی بازاڕ.