عێراق بۆرییەکی نوێی نەوت لە نێوان بەسره، سوریا و تورکیا ڕادەکێشێت و ئەم پڕۆژەیە وا دهكات كه عێراق لە گەرووی هورمز و گواستنەوە بە تانکەر ڕزگار دەکات.
ئەمڕۆ ئاژانسی فەرمیی دەنگوباسەکانی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەم بڕیارە بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی هەناردە دەرچووە. بۆرییەکە بە قەبارەی 56 ئینج و بە درێژیی 1000 کیلۆمەتر لە نێوان بەسره و حەدیسە ڕادەکێشرێت.
فەیسەڵ حەمادی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور ڕایگهیاند، لە حەدیسەوە بۆرییەکە بە دوو ئاراستەدا دابەش دەبێت، یەکیان بەرەو بەندەری بانیاس لە سوریا و ئەوی تر بەرەو تورکیا، توانای هەناردەکردنی ئەم بۆرییە ڕۆژانە 2 ملیۆن بەرمیل نەوت دەبێت کە بە یەکسانی بۆ هەردوو ئاراستەکە دابەش دەکرێت.
بهپێی زانیارییهكان، ئەم پڕۆژەیە بە هاوکاریی کۆمپانیا ئەمریکی و قەتەرییەکان جێبەجێ دەکرێت و تەواوکردنی 24 بۆ 48 مانگ دەخایەنێت، حکومەتی عێراق ئەم هەنگاوە بە بەردی بناغەی ئابووریی وڵات و گەورەترین پڕۆژەی وەبەرهێنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێت.