بەهۆی کارەکانی چاککردنەوە لە پردی جوندیان، هاتووچۆی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک لە سەر ڕێگەی سەرەکی ڕواندز بۆ ماوەی 10 کاتژمێر ڕادەگیرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، داخستنی ڕێگەکە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ دەبێت، لە ڕێککەوتی پێنجشەممە 10ـی 9ـی 2026، لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەکو 6:00ی ئێوارە بە ڕووی هاتووچۆی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکدا بە تەواوی ڕادەگیرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران داوا لە هاووڵاتییان دەکات، بە مەبەستی ئاسانکاری لە بەڕێوەچوونی کارەکان و پاراستنی سەلامەتیی گشتی، هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانیان بن و ڕێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن.