مێرمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵ لە قەزای خورماتوو بەهۆی قەرزی یاریی پۆبجی و پۆینتی تیکتۆک لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست دا.

 

ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، كه‌ ئەمین جەلال کە لەدایکبووی ساڵی 2010یە، دوای ئەوەی کەوتووەتە ژێر ئەشکەنجەیەکی توند، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە.

 

بەهۆی ئەم ڕووداوە، پۆلیس دایک و باوک و دوو خاڵی ئەمین جەلالی دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. لە ئێستادا تەرمی مێرمنداڵەکە لە پزیشکی دادە بۆ دیاریکردنی وردەکاریی توندی ئەشکەنجەکان و هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانی.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، باوک، دوو خاڵ و مامێكی زۆر به‌ تووندی ئه‌شكه‌نجه‌ی مێرمنداڵه‌ 14 ساڵانه‌كه‌یان داوه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی. هۆکاری ئەشکەنجەدانەکە پەیوەندیی بە قەرزێکی زۆری یاریی پۆبجی و کڕینی پۆینتی تیکتۆکەوە هەبووە، كه‌ بڕه‌كه‌ی 70 هه‌زار دۆلار (7 ده‌فته‌ر دۆلار) بووه‌.