قوسەی شەفیق، میدیاکاری ناسراوی عێراقی لە شاری بەغدا بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و سەرانەسەندن دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری عێراق لە هەژماری فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، قوسەی شەفیق بە 'تاوانی حاشاهەڵنەگر' لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیر کراوە.
ئەو میدیاکارە تۆمەتبارە بە وەرگرتنی 45 ملیۆن دینار لە بەرامبەر بێدەنگبوونی لە ئاشکراکردنی دۆسیەیەکی گەندەڵی، کە پێشتر خۆی بانگەشەی بۆ دەکرد.
لێکۆڵەران دەڵێن: "تۆمارێکی دەنگییان لەبەردەستدایە کە تێیدا قوسەی شەفیق لە کاتی وەرگرتنی پارەکەدا سووکایەتی بە عێراق دەکات و بەرتیلەکە وەک دیاری ناو دەبات."
بنهماڵهی قوسەی شەفیق لە ڕاگەیێنراوێکدا نیگەرانیی خۆیان نیشان داوە و داوای ڕوونکردنەوەی فەرمی لەسەر شوێنی دەستبەسەرکردنی و دۆخی تەندروستیی کوڕەکەیان دەکەن.
ئەم میدیاکارە زیاتر لە 15 ساڵە لە ڕێگەی بەرنامەکانییەوە ڕەخنەی توند لە بەرپرسان دەگرێت و خۆی وەک پارێزەری ماڵی گشتی و دژە گەندەڵی دەناساند.