تەنیا 72 کاتژمێر لە بەردەم هاووڵاتییاندا ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا.
ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا و تیمی پڕۆژەی ڕووناکی ڕایانگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە 10ی مانگ دواین وادەیە بۆ داشکاندنی قەرزی کۆن و وادەکە درێژ ناکرێتەوە.
بهپێی زانیارییهكان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 575 هەزار هاوبەش لە لێخۆشبوونەکە سوودمەند بوون، کە زۆرینەیان هاوبەشی ماڵانن. پێویستە هاوبەشانی ڕووناکی لە ماوەی 50 ڕۆژدا پارەی پسوولە نوێیەکان بدەن، ئەگەرنا کارەباکەیان بە شێوەیەکی خۆکار دەپچڕێت.
ئەم دەرفەتە تەنیا ئەو قەرزانە دەگرێتەوە کە پێش دەستپێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی لەسەر هاووڵاتییان ماونەتەوە؛ بەهۆی خواستی زۆری هاووڵاتییان، کاتی دەوامی هۆبەکانی فرۆشتنی وزە تاوەکو کاتژمێر 4ی ئێوارە درێژ کراوەتەوە.
ئهمه لهكاتێكدایه، نزیکەی 75%ی هاووڵاتییان لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی ئی-پسوولەوە قەرزەکانیان گەڕاندووەتەوە.