لێژنەی سووتەمەنیی هەڵەبجە دەستی بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە کرد کە پێش کاتژمێر 5ی بەیانی لە نۆرهی بەنزینخانەکاندا وەستاون.
ئهمڕۆ لێژنەی سووتەمەنیی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە پێش کاتژمێر 5ی بەیانی ئۆتۆمبێل لە بەردەم بەنزینخانەکاندا ڕابگیرێت.
لیژنەکە داوا لە شۆفێران دەکات تەنیا لەگەڵ کردنەوەی بەنزینخانەکاندا سەردانیان بکەن بۆ ئەوەی دوور بن لە سزای دەستبەسەرداگرتن.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داوای لە شۆفێران کردبوو بۆ نۆرەگرتنی نایاسایی سەردانی بەنزینخانەکان نەکەن.
وەزارەت هۆشداریی دابوو کە هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت، ڕاستەوخۆ تووشی لێپرسینەوە و سزای یاسایی دەبێت.