پێدانی کارەبا لە هەولێر بۆ نیوە کەم بووەتەوە و سبەی چوارشەممە دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

 

ئه‌مڕۆ سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی ژماره‌یه‌ک کێشەی تەکنیکی و کەمبوونەوەی غاز، لە ئێستادا تەنیا 50%ی کارەبای پێویست دابین دەکرێت.

 

به‌پێی سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كه‌‌، هۆکاری کێشەکە کەمبوونەوەی بڕی غازی وێستگەکانی بەرهەمهێنانە کە ماوەی سێ ڕۆژە بەردەوامە. ده‌ڵێت: "سووتانی بگۆڕی 132 کەی ڤیی شەمامک پەستانێکی زۆری خستووەتە سەر تۆڕەکە و بەشێکی بگۆڕەکانی دیکە بە ناچاری کوژێنراونەتەوە."

 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات، ناردنی 300 مێگاوات کارەبا لەلایەن سێ یەکەی بەرهەمهێنانەوە بۆ ناوچەکانی دەرەوەی پارێزگای هەولێر، یه‌كێكی تره‌ له‌ هۆكاره‌كانی دۆخی ناجێگیری كاره‌با.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، تیمەکانی کارەبا ئێستا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکان و چاککردنەوەی بگۆڕە سووتاوەکەن بۆ ئەوەی دۆخەکە بگەڕێتەوە باری ئاسایی.