حكومەتی عێراق هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە تا بە زووترین کات سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ تەواوی وڵات و هەرێمی کوردستان دابین بکات.
ئەمڕۆ عەمید سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند، بەگوێرەی پلانی وەزارەتی بەرگری، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ سەرجەم دامەزراوە ئەمنیی و گرنگەکان دابین دەکرێت و هەرێمی کوردستانیش لەناو پلانەکەدایە
.
عەمید سەباح نوعمان ئاماژەی بەوە کرد، سیستمەکە لە ناوەندێکی هاوبەشەوە بەڕێوەدەبرێت تا گەرەنتی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکان بکات و ئاسمانی وڵات بپارێزێت.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕوونیکردەوە، وەزارەتی بەرگری بڕیاری داوە پەلە بکات لە دابینکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی.
لە کۆتایی دا عەمید سەباح نوعمان گوتی: "هێزەکانی کوردستانیش لە ڕووی هەڵسەنگاندن و توانای مرۆییەوە هیچ کێشەیەکیان نییە و بە ئەوپەڕی جددییەوە سەرقاڵی جێبەجێکردنی پرۆسەکەن".