بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلەی ڕێختەر سنووری پێنجوێن و ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێم و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند.
ئهمڕۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، كه بوومەلەرزەکە کاتژمێر 12:25 خولەکی نیوەڕۆ ڕووی داوە. ئاماژهی بهوهشدا، چەقی بوومەلەرزەکە لە قووڵاییی 10 کیلۆمەتردا بووە.
بهپێی زانیارییهكان، دانیشتووانی شارۆچکەی پێنجوێن و گوندەکانی دەوروبەری بە ڕوونی هەستیان بە لەرزینەکە کردووە. ئەم بوومەلەرزەیە لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای سلێمانی تۆمار کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانی و ماددیی ئەگەری بڵاو نەکراوەتەوە.