له عێراق ڕێکاری نوێ بۆ سنووردارکردنی کارکردنی ئۆتۆمبێڵە تایبەتەکانی وەک تەکسی ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت و ئامانج له بڕیاره‌كه پاراستنی بژێویی شۆفێرانی تەکسییە.
ئه‌مڕۆ وەزارەتی گه‌یاندن و گواستنەوەی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا ئه‌و ئۆتۆمبێڵانه‌ی كه كه تایبه‌تن و كاری ته‌كسی پێده‌كه‌ن ده‌كه‌ونه ژێر چاودێری، تووشی سزا و لێپرسینه‌وه ده‌بن، ته‌نیا ئۆتۆمبێڵێ كرێ مافی كاركردنی هه‌یه.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گواستنەوەی تایبەت ئاماژه‌ی به‌وه داوه، کارکردنی ئۆتۆمبێڵی تایبەت پێچەوانەی یاسایە و مەرجی نوێیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردەیە داناوە.
دیارده‌ی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت وه‌ک ته‌كسی له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و چین و توێژه جیاوازه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق فراوان بووه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی شۆفێرانی ته‌كسی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەپڵیکەیشنە حکومییەکان تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلی کرێیە و لەژێر وردبینی ئەمنیدایە، پێشبینی دەکرێت ئەم ڕێکارانە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی ئۆتۆمبێڵی تەکسی لە بازاڕەکاندا.