وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کەمترین بڕی مووچەی خانەنشینیی بۆ کرێکارانی کەرتی تایبەت دیاری کرد.
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕێنماییی داراییی ژمارە 6ی ساڵی 2026ی بڵاو کردەوە و کەمترین مووچەی خانەنشینیی بە 500 ههزار دیناری عێراقی جێگیر کرد.
بەپێی ڕێنمایییەکە، ئەو پیاوانەی تەمەنیان گەیشتووەتە 60 ساڵ و 20 ساڵ خزمەتیان هەیە، یان 30 ساڵ خزمەتیان هەیە، دەتوانن خانەنشین بن. ئافرەتانیش لە تەمەنی 55 ساڵی بە 20 ساڵ خزمەت، یان بە هەبوونی 25 ساڵ خزمەت بێ گوێدانە تەمەن، خانەنشین دەکرێن.
وهزارهتی دارایی له ڕێنمایییەکە ئاماژە بەوە دەکات، کە کرێکاران لە کاتی تووشبوون بە نەخۆشیی پیشەیی یان پێکانی کار بە ڕێژەی 100% مووچەی خانەنشینی دەیانگرێتەوە، هەروەها لە کاتی کۆچی دواییی کرێکار لە ماوەی خزمەتدا، جێماوەکانی شایستەی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی دەبن.
بهپێی زانیارییهكان، ئەم ڕێنمایییە لە ڕۆژی بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمیی وەقایعی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
