ئەمریکا لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی نهێنی و بە بەکارهێنانی رۆبۆت، گەرووی هورمزی لە مین پاککردووەتەوە.
ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، هێزێکی تایبەتی ئەمریکی بۆ ماوەی چوار مانگ ئۆپەراسیۆنێکی نهێنییان بۆ پاککردنەوەی گەرووی هورمز لە مین ئەنجامدا، ئەمەش بەمەبەستی کردنەوەی ڕێڕەوی هاتووچۆی بارزگانی کەشتییەکان.
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکە زۆربەی کات بە شەو و لە لەکاتی هێرشە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە دەورووبەری گەرووەکە ئەنجامدراوە، تێیدا بەلەمی بێ کەشتیوان، رۆبۆت، سەربازی ژیردەریایی و چەندین کەلوپەلی تایبەت بۆ دیاریکردنی شوێنی مینەکان بەکارهێندراون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو پاککردنەوەی گەرووی هورمزی لە تەواوی مینەکان ڕاگەیاند، دواتر ئەم بانگەشەیەی سەرۆکی ئەمریکا لەلایەن سوپای وڵاتەکەوە پشتڕاست کرایەوە.
ئەمە لە کاتێكدایە، ئێران لەدوای دەستپێکی جەنگ لە 28-2-2026، گەرووی هورمزی مینڕێژ کردووە، بەگوێرەی خەملاندنی ڕێکخراوی چاودێری دەریایی نێودەوڵەتی، لە مانگی شەشی ئەمساڵ 80 مین لە ڕێڕەوی گرینگی دەریایی جێگریکراون.