شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ جێگیرکردنی شایستە دارایییەکانی فەرمانبەران لە بودجەی 2027 گەیشتە بەغدا.
ئهمڕۆ سهرچاوهیهكی ئاگادار له بهغداوه ڕایگهیاند، زنجیرە کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم لە سبەی سێشەممەوە لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق دەست پێدەکەن.
شاندەکە لیستێکی داواکارییەکانی ئاراستەی بەغدا کردووە کە گرنگترینیان بەهەمیشەییکردنی 86000 فەرمانبەری گرێبەست و دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەیە. هەروەها هاوتاکردنی مووچەی پێشمەرگە، مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و دامەزراندنی 16000 دەرچووی سێ یەکەمەکان تەوەرێکی تری گفتوگۆکانن.
بهپێی زانیارییهكان، حکومەتی عێراق دەیەوێت تاوەکوو 15ی تشرینی یەکەم پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 ڕەوانەی پەرلەمان بکات. ئەمەش دەبێتە یەکەم جار کە حکومەت لە کاتی یاساییی خۆیدا بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بکات، لە کاتێکدا لە ساڵانی ڕابردوودا زۆر دواکەوتووە.