بەڕێوەبەرایهتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕێکارێکی نوێی بۆ دابەشکردنی سووتەمەنی ڕاگەیاند و شۆفێرانی ئاگادار كردهوه.
ئەمڕۆ ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە بەکارهێنانی کارتی سووتەمەنی مەرجدار دەکرێت.
بەپێی بڕیارەکە، هەر کەسێک کارتی سووتەمەنی بەکار بهێنێت، دەبێت ناسنامەیەکی فەرمیی پێ بێت کە هەمان ناوی سەر کارتەکەی لەسەر بێت.
ئامانج لەم بڕیارە ڕێگریکردنە لەوەی هاووڵاتییان کارتی سووتەمەنیی کەسانی تر بەکار بهێنن بۆ وەرگرتنی بەنزین.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان دەیەوێت بەم هەنگاوە ڕێگری لە بازرگانیکردن بە کارتی سووتەمەنی بگرێت، ههروهها ئەم بڕیارە لە سەرجەم ئەو بەنزینخانانەی بە کارت سووتەمەنی دابەش دەکەن جێبەجێ دەکرێت.