کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق دەستی بە تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی دەنگدان کرد تاوەکوو کارایییەکەیان بۆ کارتی نیشتمانی بسەلمێنێت.
ئهمڕۆ جومانا غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆمەڵێک داتای تایبەت بە فەرمانبەرانی کۆمسیۆنیان بۆ تاقیکردنەوەی ئامێرەکان وەرگرتووە. ئەم زانیارییانە لە بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و کارتی نیشتمانییەوە وەرگیراون تاوەکوو لەسەر ئامێرە پڕۆگرامکراوەکان تاقی بکرێنەوە.
گوتهبێژی كۆمسیۆنهكه ئاماژهی بهوهدا، ئامێرەکان لە لایەن کۆمپانیایەکی تایبەتمەندەوە دووبارە پڕۆگرام کراونەتەوە تاوەکوو بتوانن بە وردی زانیارییەکانی ناو کارتی نیشتمانی بخوێننەوە.
ئاژانسی ههواڵی عێراقی (واع) ئاشكرای كردووه، كه کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا پڕۆسەی هاوشێوەسازی (Simulation) بۆ تاقیکردنەوەی کارکردنی کارتی نیشتمانی لە ناو ئامێرەکاندا ئەنجام دەدات.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ دڵنیابوونەوە لە وردیی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی پشکنین لە کاتی دەنگداندا و ههروهها گۆڕینی شێوازی دهنگدان بۆ كارتی نیشتیمانی.