دەستەی دەسپاکی لە عێراق باندێکی گەورەی ساختەکاریی لە تەرخانکردنی زەوی لە شارەوانیی ناسریە ئاشکرا کرد.

 

ئەمڕۆ دەستەی دەسپاکی عێراق ڕایگەیاند، 104 زەویی نایاب بە بەهای زیاتر لە 10 ملیار دینار لە ناسریە بە ساختە تەرخان کراون. بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانیی ناسریە و ژمارەیەک فەرمانبەر دەستگیر کران و چەندین مامەڵەی ساختە دەستیان بەسەردا گیراوه‌.

 

به‌پێی ده‌سته‌كه‌، تۆمەتبارەکان به‌ ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی تری گەندەڵییان بەردەوامە، دەستەی دەسپاکی بڕیاری داوە کە ڕێگری لە هەر جۆرە کڕین و فرۆشتنێک بەو 104 زەوییەوە بکرێت تاوەکوو لێکۆڵینەوەکان کۆتایی دێن.

 

بەهای هەر پارچە زەوییەک بە 100 ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێت و کۆی گشتیی بەهاکەیان دەگاتە 10 ملیار و 400 ملیۆن دینار.