ئهم بهرهبهیانییه کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سێ درۆن هێرشی کردە سەر مەڵبەند و ئۆردوگاکانی کۆمەڵە لە ناوچەی سوورداش.
ئهمڕۆ دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه، كه کاتژمێر 4:45 بۆ 5:05 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی پەنابەران لە سورداش و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە
لهلایهكی دیكهوه عەلی ڕەنجبەری، بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆمەڵە ڕایگەیاند، کە هێرشەکە کاتژمێر 04:40 خولەکی بەرەبەیان ئەنجام دراوە.
بەرپرسانی کۆمەڵە جەخت دەکەنەوە کە بەهۆی ئامادەباشیی پێشمەرگە و ڕێوشوێنەکانی پاراستن، هیچ زیانێکی گیانی لە هێرشەکەدا نەبووە.
ئەمجەد حوسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵە به میدیاكانی گوتووه: "هێرشەکە بووەتە هۆی سووتانی چەند بارەگا و خانوویەکی بنەماڵەکانی كۆمهڵه."
بەگوتەی بەرپرسانی کۆمەڵە، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج کەمپی بنەماڵەکان بووە و هیچ بنکەیەکی سەربازیی لێ نەبووە.
بهپێی زانیارییهكان، لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکاوە تا ئێستا، 108 مووشەک و درۆن ئاراستەی بارەگاکانی كۆمهڵه کراوە.